یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامان “هاوكاری ساڵێكی كه‌مئه‌ندامان دیارنه‌ما”

سامان حسێن سەرۆکی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان فۆتۆ ئەرشیف
SNN- هەڵکەوت سەروەت
سامان حسین سه‌رۆكی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامان له لێدوانێكدا بۆ SNN رایگەیاند: پاش 61 ڕۆژ بڕیاربوو مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوو وه‌ربگرین، به‌ڵام به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی هاوكاری ساڵێكمان دیارنه‌ما و مووچه‌ی مانگی 9ی ئه‌مساڵمان پێدراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد: داواكاریمان گه‌یاندووەته جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌مان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ساڵه هاوكارییه بۆ كه‌مئه‌ندامان و له‌ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كه‌مان له ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوودا ئه‌وا داوای یاسایی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمارده‌كه‌ن.
له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 89 هه‌زار كه‌مئه‌ندام هاوكاری له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن و بڕیاریشه له یاسای چاكسازیدا كه‌مئه‌ندامان مووچه‌یان بۆ دیاریبكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه موچه‌یان هه‌یه بڕی پاره‌كه‌ی بچێته سه‌ر مووچه‌كه‌ی.
بڕی هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌مئه‌ندامان هه‌شت بۆ 10 ملیار دیناره و زۆرترین هاوكاری كه‌مئه‌ندام 150 هه‌زار دیناره و كه‌مترینیش 100 هه‌زار دیناره.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


