دوای 400 ساڵ بۆ یەكەمجارە ئەمساڵ هیچ ڕێوڕەسمێكی مانگی مەولوود بەڕێوە ناچێت

SNNـ بڕیار محەمەد
لەکۆبوونەوەی دوێنی پارێزگای هەولێر بڕیاردراوە ئەمساڵ هیچ ڕێوڕەسمێكی مەولوود لە شاری هەولێر بەڕێوە نەچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوای دوای 400 ساڵ بۆ یەكەمجارە ئەمساڵ هیچ ڕێوڕەسمێكی مانگی مەولوود بەڕێوە ناچێت.
فوئاد ئەحمەد سەرپەرشتیاری قورئان خوێنانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی فێستیڤاڵی مانگی مەولوود بە SNNی ڕاگەیاند: دوێنی كۆبوونەوەی لیژنەی فێستیڤاڵی مانگی مەولوود پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو و بڕیاردرا بۆ پاراستنی باری تەندورستی لە پەتای كۆرۆنا هیچ جۆرە رێوڕەسمێك بەفەرمی ئەنجام نادرێت.
وتیشی “بەداخەوە بۆ ئەو بڕیارە كە بە ناچاری بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانمان بوو و هیچ لایەنێك پێی خۆش نەبوو”.
ساڵانە مسوڵمانی جیهان بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی بە چالاکی جۆراجۆر یادی ئەم ڕۆژە دەکنەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزگاری هەولێر بریاریداوە هیچ بۆنەیەکی فەرمی لەنزیک قەڵای هەولێر و سنووری پارێزگای هەولێر بەرێوە نەچێت.
لای خۆشیەوە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزاری ناوەندی هەولێر بە SNNی وت “ئێمە تەنها داوا لەهاووڵاتیانی شاری هەولێر دەکەین پابەندی رێنمایەکانی تەندروستی بن و قەرەباڵغی دروستنەکەن، گەر نا هیچ قسەیەکی ترمان نییە بیکەین لەسەر شێواز و رێکارە یاساییەکان.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


