
تارق ئەحمەد
SNN Sport
پاش ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ، ئه‌مڕۆ ( یه‌كشه‌ممه 18-10-2020 ) تارق ئه‌حمه‌د ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشوو، ئەمینداری پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق كۆچی دوایی كرد.
محه‌مه‌د تارق ناوبژیوانی لاو و كوڕی كۆچكردوو له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” باوكم تارق ئه‌حمه‌د ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشوو پاش ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد”.
هەورەها وتی:” باوكم به‌ده‌ست نه‌خۆشییەکی كوشنده‌وه ده‌یناڵاند ، له رۆژانی رابردوودا دۆخی ته‌ندروستی زۆر تێكچووبوو، هەرچەندە پشكنینه پزیشكییه‌كانیش تووشنه‌بوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دووپات دەكرده‌وه “.
تارق ئه‌حمه‌د له پۆستی ئه‌مینداری پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بوو.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



