قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ كێشه‌ى بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه دروستكردووه كه لێكجیابوونه‌ته‌وه

شۆخان حه‌مه‌ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى هاریكارى یاسایی ژنان
له كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و كه‌ره‌نتینه‌دا ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى كه لێكجیابوونه‌ته‌وه و هه‌فتانه له شوێنێكى دیاریكراو منداڵه‌كانیان ده‌بینى گرفتیان بۆ دروستبووه، پارێزه‌رێكیش ده‌ڵێت: “كێشه خێزانییه‌كان روویان له هه‌ڵكشان كردووه”.
شۆخان حه‌مه‌ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى هاریكارى یاسایی ژنان ناسراو به (WOLA)به (SNN)ى راگه‌یاند: “له‌كاتى كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا ئه‌و دایك و باوكانه‌ى لێكجیابوونه‌ته‌وه كێشه‌ى بینینى منداڵه‌كانیان بۆ دروستبووه، چونكه ئه‌و دایك و باوكانه هه‌فتانه دیداریان بۆ رێكخراوه پێشتر بؤ ئه‌وه‌ى له شوێنێكى دیاریكراودا منداڵه‌كانیان ببینن، به‌ڵام به‌هۆى داخستنى ئه‌و شوێنانه له‌كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا ئه‌و دایك و باوكانه بێبه‌شبوون له دیدارى منداڵه‌كانیان، ئه‌مه‌ش وایكردووه چه‌ندین كێشه و گرفت بۆ ئه‌و خێزانانه دروستبێت تاوه‌كو ئاستی هه‌ڕه‌شه كردن له‌یه‌ك و ئه‌نجامدانى توندوتیژى”.
وتیشى: “به‌هۆى نه‌بوونى ده‌وامه‌وه نه‌توانراوه نه‌فه‌قه‌ى منداڵ له‌كاتى خۆیدا بدرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه حاڵه‌ت هه‌یه باوكه‌كه له شارێكه‌وه بۆ شارێكى دیكه هاتووه و تووشى چه‌ندین ئاسته‌نگ بووه له پێناو بینینى منداڵه‌كه‌ى و پێدانى مافه‌كه‌ى به‌ڵام نه‌یتوانیووه ئه‌و كاره بكات، بۆیه ده‌توانین بڵێن كێشه خێزانییه‌كان له‌كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا رووى له هه‌ڵكشان كردووه”.
له‌باره‌ى تۆماركردنى حاڵه‌ته‌كانیشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى هاریكارى یاسایی ژنان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “زۆرجار خێزانه‌كان زانیاریان نه‌بووه كه دادوه‌رى ئێشكگر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه بنكه‌كان و سكاڵا تۆمار بكه‌ن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


