باخچەکانى سلێمانى چاوەڕوانى حکومەتن بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە پارێزراوبن

هەوراز ئەحمەد-snn
بەڕێوبەرى باخچەکانى سلێمانی دەڵێت: “کێشە و قەیران تەنگى بە باخەوان و کرێکارەکان هەڵچنیەوە بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەى لە وەرزى گەرما درەختەکان لە وشکبوونەوە بپارێزین”.
کامەران ساڵح، بەڕێوبەرى باخچەکانى سلێمانی بە SNNى ڕاگەیاند: “لە کاتى کەرەنتینە و قەدەغەى هاتوچۆشدا لە فەرمانگەى ئێمە دەوام و کار کردن ڕانەگیراوە لە پێناو خزمەتکردنى باخچە و سەوزاییەکانى ناوشاردا بە بەردەوامى زیاتر لە 580 باخەوان و کرێکار سەرقاڵى بژار و ئاودان و سەرپەرشتى کردنى باخچەکان بوون”.
وتیشى: “ئامادەکاریمان کردوە بۆ ئەوەى لە وەرزى هاویندا باخچە و پارکەکان لە وشکبوونەوە بپارێزین، سەرجەم تانکەر و بلوارەکانمان ئامادەن بۆ ئاودان و داواشمان لە سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى کردوە کە ئەو تەندەرەى بۆ گرتنى تانکەر بۆ ئاودان هەرچۆنیەک بووە لە ڕێگاى وەزارەتەوە کارى تێدا بکرێت بۆ ئەوەى لە کاتى خۆیدا ئاو بگاتە دار و درەختەکان”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “لە 1ى حوزەیرانەوە دەست بە ئاودان دەکەین، ڕاستە کێشەى دارایى هەیە، مەترسى کەمى بودجە هەیە، بەڵام ئێمە چاوەڕوان دەکەین ئەو بودجەى داوامان کردوە بۆمان خەرج بکەن”.
رێژەى سەوزایى لە شارى سلێمانى ستانداردى جیهانى تێپەڕاندوە بە جۆرێک زیاتر لە سێ ملیۆن درەختى تێدا روێندراوە و 564 باخچەش ڕێژەى لە 11ى سەوزایى شارى سلێمانى پێکدەهێنن.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


