لە کەمتر لە سێ کاتژمێردا چوار رووداوی هاتووچۆ لە گەرمیان روویاندا

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان له ماوه‌ى كه‌متر له سێ كاتژمێردا چوار رووداوى هاتووچۆ روویاندا‌و به‌هۆیه‌وه 9 هاووڵاتى بوونه قوربانى و زیانى ماددى زۆریش كه‌وتووه‌ته‌وه.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە SNN لە سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە وەریگرتووە: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له ماوه‌ى كه‌متر له سێ كاتژمێردا چوار رووداوى هاتووچۆ روویانداوه و به‌هۆیانه‌وه نۆ كه‌س برینداربوون كه برینى چوار كه‌سیان زۆر سه‌خته و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
سەرچاوەکە وتیشى: رووداوى یه‌كه‌م له ناوچه‌ى قۆره‌توو بووه و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبیلێك دواى وه‌رگه‌ڕانى به ته‌واوى سووتاو ژن و پیاوێك برینداربوون. رووداوى دووه‌م ئۆتۆمبیلێكى بارهه‌ڵگر له ناحیه‌ى باوه‌نوور وه‌رگه‌ڕاو ته‌نها زیانى مادى بووه. هاوكات له ناوچه‌ى توران ئۆتۆمبیلێك وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س به سه‌ختى برینداربوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش له شەقامی پشتێنه‌ى شارى كه‌لار له پێكدادانى دوو ئۆتۆمبیل سێ كه‌س برینداربوون و زیادى ماددى زۆریش به‌ر ئۆتۆمبیله‌كان كه‌وتووه.
به پێى به‌دواداچوونى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان سه‌رجه‌مى رووداوه‌كان پابه‌ندنه‌بوونى شۆفێران بووه به رێنماییه‌كان و خێرالێخوڕین بووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


