
کۆچبەرانی یۆنان
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرپەرشتیاری دەزگای لوتکە رایگەیاند، یەختێک کە 34 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی تێدابووە، لە کەناراوەکانی تورکیا پەکیکەوتووە و کەشتییەکی میسری لەخنکان رزگاریکردوون.
ئاری جەلال بە SNNی راگەیاند: ئەو 34 کۆچبەرەی هەرێم یەکشەممەی رابردوو، 18ی مانگ، لە یەختێکدا بوون کە کۆچبەری تورکی و عێراقی و میسری و ژمارەیەک کۆچبەری رۆژهەڵاتی کوردستانی تێدابوو، کۆی ژمارەی کۆچبەرەکان 57 کەس بوون، رۆژی 20ی مانگ لە کەناراوەکانی تورکیا یەختەکەیان پەکیکەوت.
وتیشی: ئەو رۆژەی کە یەختەکەیان پەکیکەوتووە هیچ لایەنێک نەچووە بە هانایانەوە تا رۆژی دواتر کەشتییەکی هێزی دەریایی میسری لە خنکان رزگاریکردبوون و ئەوانی گواستووەتەوە بۆ میسر.
ئاری جەلال رایگەیاندووە، دەزگاکەیان پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی میسرەوە کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی یاسایی ئەو کۆچبەرانە، بڕیاریشە دیپۆرتی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد: کۆچبەرەکان خەڵکی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


