“رێكارى تووند بهرامبهر ئهو هاووڵاتییانه دهگرينهبهر كه پابهندى رێنماییهكان نابن”

عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیهنێت: لە مڕۆوه رێكاری نوێ و تووندترمان گرتووهتەبەر بهرامبهر هاووڵاتییان بۆ ئهوهى ناچاربن پابەندی رێنماییە تەندروستییهكان بن.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێمەش لە ئهمڕۆوه لیژنەیەكەمان لە قایمقامیهت بە بەشداری نوێنهری پارێزگا، قایمقامیەت، پۆلیس و شارەوانی پێكهێناوه، سەردانی تەواوی شوێنەكان دەكەين، هەركەسێك پابەندی رێنماییە تەندروستییهكان نەبێت شوێنەكەی دادەخرێت و رووبەڕووی سزاش دەبێتەوە”.
وتیشی: “لە رابردووشدا بەهۆی پابەندنەبوون چەندین دوكان و ماركێت و چێشتخانه داخراون و سزای ماددیش دراون”.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئهوهشى خستهڕوو : “لە ئێستادا لیژنەكان بەردەوامن لە چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنە گشتیيەكان، دڵنیایش دەدینە هاووڵاتییان ئێمە رێكار دەگرینەبەر، بۆ ئەوەی ئەوان تەندروستبن و لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دووربن”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



