ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى ئاسایش و پێشمه‌رگه له ناوچه‌ى شێخ بزێنى كۆتایی هات

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى ئه‌ركدا | فۆتۆ: Sebastian Meyer/Corbis
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌و سنووره‌ى سێ گه‌نجى كورد له كه‌ركوك شه‌هید كران، هێزه‌كانى ئاسایش و پێشمه‌رگه ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شییان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش ئه‌نجامدا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له ئاسایشى گه‌رمیان ده‌ستیكه‌وتوون، “دواى شه‌هیدبوونى ئه‌و سێ گه‌نجه‌ى ناوچه‌ى شێخ بزێنى، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئاسایش و پێشمه‌رگه ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شيان بۆ سه‌ر ناوچه‌ى شێخ بزێن و بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی نێوان هێزه‌كانى كوردستان و عێراق ئه‌نجامدا”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له ئۆپر‌اسیۆنه‌كه‌دا هه‌ندێك شوێنى حه‌وانه‌وه و خواردن و كه‌ره‌سته بینراون كه به‌ڵگه‌ن بۆ جموجۆڵى چه‌كدارانى داعش له سنووره‌كه، به‌ڵام هیچ چه‌كدارێكیان نه‌بینیووه، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن تاوه‌كو دۆزینه‌وه و له ناوبردنى ئه‌و چه‌كدارانه”.
ناوچه‌ى شێخ بزێن له كه‌ركوك ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانه و بۆشاییه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌ش له‌و ناوچه‌یه هه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، پێشتر ناوچه‌كه بێ كێشه بووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانى داعش هاتوونه‌ته سنووره‌كه و هه‌فته‌ى رابردوو سێ گه‌نجى كوردیان شه‌هید كرد، دواتر وێنه‌كانیان بڵاوكرده‌وه واباسى ده‌كه‌ن سێ پێشمه‌رگه‌یان كوشتووه له كاتێكدا ئه‌و گه‌نجانه سه‌رقاڵى ئاژه‌ڵداری بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


