
بارزگانی
سیروان حه‌سه‌ن-SNN
هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه كه‌رتى ئابوورى په‌كیان كه‌وتووه‌و تووشى زیانى گه‌وره‌بوون، به‌ڵام له مه‌رزه‌كه‌ى گه‌رمیان قه‌باره‌ى بازرگانى زیاتر بووه و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش ده‌ڵێت هۆكاره‌كه‌ى داخستنى مه‌رزه‌كانى عێراق بووه.
عه‌باس عه‌لى وته‌بێژى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى مه‌رزى پهورێزخان به SNNى راگه‌یاند: له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا به‌هۆى بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كێشه‌و گرفت له كه‌رته بازرگانى و ئابورییه‌كان درووستبووه و زۆر شوێن داخراون، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له مه‌رزى په‌روێزخان ئاڵۆگۆرى بازرگانى زیاتر بووه.
وتیشى، “هۆكارى ئه‌و زیادبوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له لایه‌ن وڵاتى عێراقه‌وه دهرزاوهكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق له گه‌ڵ وڵاتى ئێران داخران، هه‌ربۆیه لۆدى زۆر كه‌وته‌سه‌ر مه‌رزى په‌روێزخان له ناوچه‌ى گه‌رمیان كه هاوسنووره له گه‌ڵ ناوه‌راستى عێراق و به‌وهۆیه‌وه رۆژانه جموجۆڵ و قه‌باره‌ى بازرگانى زۆر زیادى كرد”.
عه‌باس عه‌لى راشیگه‌یاند: پێش ڤایرۆسى كۆرۆنا رۆژانه 600 بۆ 700 بارهه‌ڵگر له مه‌رزى په‌روێزخان جموجۆڵى بازرگانیان ده‌كرد، له مانگه‌كانى ئازار و نیسان و به ئێستاشه‌وه قه‌باره‌ى بازرگانى زیاتر بووه بۆ هه‌زار و هه‌ندێك جار سه‌رووى هه‌زار بارهه‌ڵگر، ئه‌مه له كاتێكدا بارى ته‌ڕه بۆ 300 بار جێگیركراوه ئه‌گه‌ر ئه‌وه جێگیرنهكرایه هاتووچۆى بازرگانى زۆر زیاتر ده‌بوو.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له كاتێكدا ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان نه‌بووه‌ن به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانى مه‌رزى په‌روێزخان به به‌رده‌وام و به رۆژ و شه‌ویش ده‌وامیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئیشوكاره‌كان كێشه‌یان تێنه‌كه‌وێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



