سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندى نێوان پارتى و یه‌كێتى تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئەنجومەنی سەرکردایەتی
هه‌وراز ئه‌حمه‌د-SNN
سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى سەرکردایەتی یه‌كێتى نیشتمانى كودستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت”به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى له 7ى ئایار له په‌رله‌مانى كوردستان دروست بوو په‌یوه‌ندى نێوان یه‌كێتى و پارتى هه‌نگاوێك گه‌ڕایه دواوه”.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى سەرکردایەتی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بهSNNى راگه‌یاند:”هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك كرابوو بۆئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كێتى و پارتى له شارى هه‌ولێر كۆببنه‌وه به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ى له په‌رله‌مانى كوردستان له 7ى ئایار دروست بوو، لێدوانى به‌شێك له به‌رپرسانى پارتى واى كرد كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ین و به‌و كاره‌ش په‌یوه‌ندى نێوان پارتى و یه‌كێتى هه‌نگاوێك گهڕایهدواوه، ئێمه ئامانج وابوو كه له‌گه‌ڵ پارتى له‌و كۆبونه‌وه‌دا زۆر پرسى نیشتمانى بخه‌ینه بەرباس به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌كه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات”.
ووتیشى “سبه‌ى یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه له‌باره‌ى هه‌لومه‌رجى ئێستاى عێراق و بارودۆخى كوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان پارتى و یه‌كێتی خاڵێكى گرنگى كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



