بەهۆی نەهاتنی لە ئێرانەوە پیاز و پەتاتە نرخەکانیان لە بازاردا بەرز دەبێتەوە

SNN- هەڵکەوت سەروەت
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی پەتاتەو پایاز بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبۆتەوە، سۆران محمد خاوەنی کەرت لە عەلوەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بەهۆی کەمبوونەوەی پەتاتە و پیاز لە هەولێر نرخی ئەو دوو جۆرە بەرزبووەتەوە و ئێستا لە عەلوە پەتاتە بە نرخی کۆ 500 دینارە بۆ هەر کیلۆیەک و پیازیش 450 دینارە، بەڵام کاتێک دەچێتە دووکانەوە نرخەکانی دوو بۆ سێ هێندە زیاد دەکات.
ئەو خاوەن کارە وتیشی “ئێستا داواکاری زۆر لەخوارووی عێراق بۆ پەتاتە و پیاز هەیە و داخستنی دەروازەکانیش بۆ هاوردەکردنی هۆکارێکی ترە بۆ بەرزوونەوەی و ئێستاش پەتاتە و پیازی هەولێر ڕێژەیەکی کەمی ماوە و پێشبینی دەکرێت نرخەکان زیاتر بەرزببنەوە”.
لەئێستادا هاوردەکردنی پەتاتە و پیاز بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بازرگانەکان ئەتوانن لە وڵاتانی دراوسێوە بەتایبەتی ئێران پەتاتە و پیاز بهێنن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


