“شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى پێش واده‌ى دیاریكراوى خۆى ته‌واوده‌بێت”

پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت / SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشبینى ده‌كه‌ین به‌ر له واده‌ى دیاریكراوى خۆى شه‌قامه‌كه ته‌واوببێت، ده‌شڵێت: “له ماوه‌ى 100 رۆژدا 16%ى پرۆژه‌كه ته‌واوبووه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاباز حه‌مه‌سدیق، بەڕێوه‌بەری پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی به SNNى راگه‌یاند: “کارەکانمان زۆر بەبەشی بەڕێوەدەچن، زۆر کات کاتژمێر 6:00ى به‌یانى تاوه‌كو ئێوارە، هەندێک كاتیش تاوه‌كو 12:00ى شەو کاردەکەین، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى پرۆژه‌كه نه‌وه‌ستن و زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه بچن”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر كاره‌كانمان به‌وشێوه‌یه‌ى ئێستا بڕۆنه پێشه‌وه كه ده‌ڕۆن، پێشبینى ده‌كه‌ین پێش واده‌ى دیاریكراوى خۆى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى ته‌واوبكه‌ین”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى 100 رۆژى ده‌ستپێكردن به پرۆژه‌كه تاوه‌كو ئێستا چه‌ندى ته‌واوبووه شاباز حه‌مه‌سدیق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پاش تێپەڕبوونی زیاتر له سێ مانگ لە ئیش‌کردن لە (شاڕێی بابان) تا ئێستا کۆمپانیای قەیوان كه كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌كه‌یه توانیوویه‌تى 16% کارەکانی تەواوبكات”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



