هەرێمی کوردستان خۆی بۆ رێنمایی نوێ و کارئاسانی زیاتر ئامادە دەکات

سەردەمی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
SNN- کۆچەر عەلی
جێگری پارێزگاری هەولێر ئاشكرایدەكات سبەی وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێ دەردەكات سەبارەت بەكردنەوەی مزگەوتەكان و هێڵەكانی گواستنەوە و كردنەوەی بازاڕەكان، دەشڵێت: “كارئاسانی زۆر دەكرێت”.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، بە SNNی راگەیاند: سبەینێ فەرمان و رێنمایی نوێ لەوەزارەتی ناوخۆوە دەردەچێت، ئێمەش پێشنیازمان داوەتە وەزارەتی ناوخۆ بۆ زیاتر كارئاسانیكردن بۆ هاووڵاتیان بەتایبەت كردنەوەی بازاڕەكان، بەڵام بە مەرجە تەندروستییەكان، ئەوانەی پەیوەندی بەكار و كاسبی خەڵكەوە هەیە ئێمە رێنماییمان داوەتە وەزارەت، دواتر رێنمایی بۆ هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان دەردەچێ، بەڵام ئایا وەزارەت رازییە بەو پێشنیازانەی ئێمە یان دەستكاری دەكات، ئەوە لەدەسەڵاتی ئەوانە.
سەبارەت بەكردنەوەی مزگەوتەكان وتیشی: “بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان دەسەڵات لەلای وەزارەتی ئەوقافە، ئێمەش رێنماییە تەندروستییەكان چیبن، پەیڕەوی دەكەین”.
هێمن قادر روونیشیکردەوە: “وەزارەتی گواستنەوە سبەی بڵاوكراوەیەكیان دەبێت دەربارەی هێڵەكانی گواستنەوەی ناو گەڕەكەكان و نێوان شارەكان كە بەچ میكانیزمێك كاردەكەن”.
جێگری پارێزگار دەشڵێت: “هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان كارئاسانی زۆری بۆ دەكرێت چاوەڕواندەكرێت دۆخەكە وەكو پێش كۆرۆنا بێت، بەڵام ئەوەش لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆیە، سەبارەت بە پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمیش وەكو موسڵ و كەركوك، ئەوەش میكانیزمێكی تری بۆ دەردەچێت، جیاواز لەسلیمانی و دهۆك.
سەبارەت بە كۆتایی هاتنی یەكجاری قەدەغەی هاتووچۆ جەختی لەوە كردەوە: ناتوانین پێشبینی ئەوە بكەین، چونكە هێشتا مەترسی كۆرۆنا ماوە، بەڵام كارئاسانی زۆر دەكریت ئەگەر بگاتە حاڵەتی ئەوەی بەتەواویش قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت ئەوە كاتییە، چونكە ئەگەر حاڵەتی تری نەخۆشی هەبێت، رەنگە پاشگەز ببینەوە لەبڕیارەكانمان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



