سەرجەم بازاڕە میللییەکانی هەولێر دەکرێنەوە و بەربەستە کۆنکرێتییەکانیش هەڵدەگیرێن

شاری هەولێر
SNN- کۆچەر عەلی
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایدەکات: ئەمشەو دەستدەکەن بەهەڵگرتنی بەربەستە کۆنکریتییەکانی ناو سەنتەری شار و ژیان ئاسایی دەکرێتەوە.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “ئەمشەو سەرجەم بەربەستە کۆنکرێتییەکان هەڵدەگیرێنەوە”.
وتیشی: “سبەی لە هاولێر ژیان ئاسایی دەبێتەوە و هاتوچۆ وەک پێش سەردەمی کۆرۆنا دەبێت”.
هاوکات سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە SNNی راگەیاند: “سبەی شەو بڕیاری کردنەوەی سەرجەم بازاڕە میللییەکانی هەولێر دەدرێت و رێگەش بە كردنەوەی چێشتخانە و چایخانەکانیش دەدرێت”.
وتیشی: “رێگە بە کافتریا و سەنتەرەکانی مەساج و هەندێ شوێن نادرێت کە گرنگ نین بۆ ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان”.
#SNN_EXCLUSIVE
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


