وێنه: له جامی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز بردنه‌وه به 9 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌ده‌ست دەهێنێت

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یاریه‌كانی جامی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه ، یانه‌ی نه‌ورۆز گه‌وره‌ترین بردنه‌وه له جامه‌كه‌دا به 9 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌ده‌ست دێنێت و توانیشی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی 32ی جامه‌كه.
له‌یه‌كێك له یارییه‌كانی قۆناغی سێیه‌می جامه‌كه‌دا یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سه‌هلی شاری موسڵی كرد، توانی 9-0 براوە بێت.
یاریه‌كه بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز تاك لایه‌نه بوو كاتێك به‌بێ هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر گۆڵه‌كه‌ی توانی كۆنترۆڵی یاریهكە بكات.
گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی نه‌ورۆز به به‌هێزی ده‌ستی به‌یاری كردوو هێرشه‌كانیشی چڕتر كرده‌وه بۆ سه‌ر گۆڵی میوان، به‌ڵام ته‌نیا توانی دووجار تۆڕی گۆڵی میوانه‌كه‌ی بهه‌ژێنێت كاتێك له خوله‌كه‌كانی 20 و 44 شوان مه‌حمود و ئارس مسته‌فا دوو گۆڵه‌كه‌یان تۆمار كرد.
گێمی دووه‌م ته‌واو جیاواز بوو كاتێك یاریزانانی نه‌ورۆز كه‌رنه‌ڤاڵی گۆڵ تۆماركردنیان ده‌ستپێكرد، كاتێك شوان قادر گۆڵێك و ئاسۆ رۆسته‌م هاتریك و یه‌حیا جه‌بار هاتریكێكی تری بۆ یانه‌كه‌یان تۆمار كرد له خوله‌كه‌كانی (62– 71-75-76- 78- 86- 88).
له یاریه‌كه‌دا یانه‌ی میوان نه‌یتوانی هیچ هێرشێكی مه‌ترسیدار بكاته سه‌ر گۆڵی یانه‌ی نه‌ورۆز.
راهێنه‌ری نه‌ورۆزیش له گێمی دووه‌م یاریه‌كه‌دا بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی یاریكردن له خوله‌كانی عێراق و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له نێوان یاریزانان زۆربه‌ی یاریزانه لاوه‌كانی تاقیكردهوەو یاری پێكردن.
هه‌ر له یاریه‌كه‌دا یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقی لاسینا تۆرێ نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی بكاته خاوه‌نی گۆڵی 10 دوای له ده‌ستدانی لێدانێكی سزا.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (9-0)گۆڵ به‌سوودی خۆی كۆتایی پێهێناو گه‌یشته قۆناغی 32ی جامی یانه‌كانی عێراق.
به‌و بردنه‌وه‌یه یانه‌ی نه‌ورۆز توانی وه‌ك نوێنه‌ری یانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناغی 32ی جامی عێراق و رووبه‌ڕووی یانه‌كانی به‌شدار له خولی نایابی عێراق ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز تا ئێستا سێ یاری له جامی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی 17 گۆڵه و دوو گۆڵیشی له‌سه‌ر تۆمار كراوه.



More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


