خولی یانە پاڵەوانەکان:چێڵسی و بەرشەلۆنە و مانچستەریونایتد و پاریس سانجێرمان بردنەوەیان تۆمارکرد

بەرشەلۆنە
SNN Sport
گەڕی دووەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بە ئەنجامدانی 8 یاری کۆتایی هات و تێیدا یانەکانی بەرشەلۆنە، مانچستەریونایتد، پاریس سانجێرمان و چێڵسی بردنەوەیان تۆمارکرد.
لە رکابەرییەکانی گروپی پێنجەم، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی 4-0 لە یانەی کراسنۆدەر بباتەوە و یەکەم بردنەوە بە دەست بهێنێت.
گۆڵەکان یاریزانان:ئۆدۆی 37، وێرنەر 76، زیاچ 79،پۆلسیچ لە خولەکی 90 گۆڵی چوارەمی تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی سڤییا توانی بە گۆڵێکی لۆک دی یۆنگ لە یانەی رینی فەرەنسی بباتەوە.
لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەم دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی 2-0 لە یانەی زینیتی روسی بباتەوە، هەردوو گۆڵی یاریەکە سانچۆ و هالاند لە خولەکەکانی 78 و 90تۆماریان کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە هەردوو یانەی لازیۆ و کلۆب بروج 1-1 یەکسانبوون.
لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەم یانەی بەرشەلۆنە لە ئیتاڵیا بووە میوانی یانەی یۆڤانتۆس توانی یاریەکەی 2-0 لێ بباتەوە.
دوو گۆڵی یاریەکە عوسمان دیمبلی و میسی لە خولەکەکانی 14 و 90 تۆماریانکرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە هەردوو یانەی فیرنسڤارۆش و دینامۆکێڤ 2-2 یەکسانبوون.
لە رکابەرییەکانی گروپی هەشتەم، یانەی پاریس سانجێرمان بووە میوانی یانەی ئیستانبووڵ باشاکشهێری تورکی و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی بە دوو گۆڵی مۆیس کەین لێ بباتەوە.
هەردوو گۆڵەکە لە خولەکانی 64 و79تۆماری کرد.
لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی مانچستەریونایتد لە یاریگای خۆی توانی 5-0 لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان،گرینوود 21،هاتریکی راشفۆرد لە خولەکەکانی 74، 78،90، گۆڵەکەی تر مارشاڵ لە خولەکی 87 تۆماری کرد.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


