تورکیا کۆرۆنای قۆستۆتەوە و فڕۆکەی هاوکاری بۆ گواستنەوەی چەک بەکاردێنێت

فڕۆکەیەکی بارهەڵگری تورکیا
SNN
میدیا جیهانییەکان تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە فڕۆکەکانی خۆی بۆ گواستنەوەی چەک بەکاردێنێت نەک ناردنی هاوکاری.
رۆژنامەی دەیلی مافریکی باشووری ئەفریقا ئاشکرایکردووە “هەفتەی رابردوو 6 فڕۆکەی سەربازیی تورک چوونەتە باشووری ئەفریقا”.
ئەوەشی نووسیوە “فڕۆکەکان بڕێکی کەم خواردن و پێداویستی پزیشکییان پێبووە، ئەو کەلوپەلانەی دیکە کە باری کردوون، هەموویان پێداویستی سەربازیی و چەک و تەقەمەنی بوون”.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە: کە چەک و تەقەمەنییەکان لە کۆمپانیایەک کڕدراون بەناوی (راینمیتاڵ دینیل مۆنیتیۆن)ەوە و کورتکراوەکەی (RDM)ە کە ئەنکەرە کڕیونی”.
رۆژنامەی (ستار)ی ئەفریقی ئاشکرایکردووە کە تورکیا ئەو بارە چەکەی بۆ لیبیا گواستۆتەوە و هۆشداریی داوە لەوەی حکومەتی باشووری ئەفریقا نابێت رێگە بدات تورکیا فێڵی لەو جۆرە دووبارە بکاتەوە.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تورکیا هاوکاری چارەسەری کۆرۆنای ناردووە بۆ 57 دەوڵەت لەنێویاندا وڵاتی لیسۆتۆ کە تائێستا کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوە، بۆیە گومانەکان زیاتر بوون لەسەر مەرامی تورکیا لەمبارەیەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



