بە بڕیاری موستەفا کازمی عەبدول وەهاب ساعدی کرایەوە بە سەرۆکی دەزگایی دژە تیرۆر

مستەفا کازمی
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئایار لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بڕیاریدا دوو لیژنە پێکبهێنرێت بۆ دەرخستنی راستی خۆپیشاندانەکان، لەگەڵ ئەوەشدا عەبدول وەهاب ساعدی کرایەوە بە سەرۆکی دەزگایی دژە تیرۆری عێراق.
کازمی لە کۆبوونەوەکەیدا ئاماژەی بە مووچەی خانەنشینانی عێراق کردوو وتی “گرنگی بەوە دەدەین کە چیتر مووچەی خانەنشینانی عێراق دوانەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەیەکی یاسایی پێکدەهێنین بۆ دەرخستی هۆکاری خۆپیشاندانەکانی عێراق و سزای ئەو کەسانە دەدەین کە بوونە هۆی خوێنرشتنی خۆپیشاندەران”
کازمی ئاماژەی بە دروستکردنی لیژنەیەکی شارەزا کرد بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی عێراق، لە هەمانکاتدا گرنگی بە پەیوەندییەکانی ناوخۆ و دەرەوە بدات بەتایبەت لەگەڵ ئەمریکادا، لەگەڵ پاراستنی سەروەری خاکی عێراق.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



