سەرۆکی یانەی لیۆن کاتی یاری گەڕانەوەی نێوان یۆڤانتۆس و یانەکەی ئاشکرا دەکات

یۆڤانتۆس و لیۆن
میشێل ئۆلاسی سەرۆکی یانەی لیۆنی فەرەنسی کاتی یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان یانەکەی و یانەی یۆڤانتۆس دیاری دەکات.
لە لێدوانێکیدا کە پێگەی “RTL France” بڵاویکردووەتەوە دەڵێت” یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی یۆڤانتۆس لە رۆژی 7ی حوزەیران دەبێت لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا و هیچ هاندەرێکیش ئامادە نابێت، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
یاری چوون لە 26ی شوبات لە فەرەنسا ئەنجامدراو یانەی لیۆن توانی یاریەکە بە گۆڵێکی خاوێن بباتەوە و یاریزان لۆکاس تۆزارت گۆڵەکەی تۆمارکرد.
ئەم قسانەی سەرۆکی یانەی لیۆن لە کاتێکدایە، تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کاتێکی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە دیاری نەکردووەو خولی فەرەنساش هەڵوەشێنراوەتەوە.
🎙 @JM_Aulas sur @RTLFrance : « Le match contre la Juventus est confirmé le 7 août, à Turin et à huis clos. Si les recours n’aboutissent pas, c’est envoyer Lyon et Paris se faire massacrer par des équipes qui auront une préparation que les autres n’ont pas. » #Covid_19 pic.twitter.com/00zAZqZyj6
— RTLFoot (@RTLFoot) May 9, 2020

میشێل ئۆلاس
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



