
نەیمار
نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، نەخێر بۆ ئیدارەی یانەکەی دەکات و نایەوێت بەردەوام بێت بۆ وەرزی داهاتوو.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، نەیمار ئامادەی جەنگێکی ترە لەگەڵ یانەکەی و رەتیکردووەتەوە مووچەکەی کەمبکرێتەوە، ئەو یاریزانە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە پاریس جێبهێڵێت و خەونەکەی بە گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە بێتە دی.
رۆژنامەی دەڵێت” نەیمار لەم هاوینەش وەکو هاوینی رابردوو داوای چوون دەکات، یانەی بەرشەلۆنە لە چاوەڕوانی هەوڵەکانی ئەو یاریزانەیە تا گۆڕینەوەی بە یاریزانی تر بکات و گواستنەوەی ئەنجام بدات”.
نەیمار بۆ دووەم وەرزی لەسەریەکە پێداگرە لە گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە، ئەو یاریزانە خەون بە پۆشینی درێسی یانە کەتەلۆنیەکەوە دەبینێتەوە.
ئەستێرە بەرازیلیەکە لە هاوینی ساڵی 2017 بە گرێبەستێکی 220 ملیۆن یۆرۆیی یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت و دواتر پەشیمانبوونەوەی خۆی راگەیاند.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


