خۆپیشاندان لەشاری بەغدا دەستیپێکردەوە و داوای کردار لەکازمی دەکرێت

SNN-
ئەمڕۆ یەکشەممە لەشاری بەغدا و زیقار و زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆپیشاندەران هاتنەوە سەر شەقامەکان و داوای بەڵێن و کردار لە سەرۆکوەزیرانی نوێ دەکەن.
بۆ یەکەمجاریش دوای چەندین مانگ، خۆپیشاندەران بەربەستی یەکەمیان لەسەر پردی جمهوریی لەدیوی گۆڕەپانی تەحریرەوە بڕیوە و لەهێزە ئەمنییەکان نزیکبوونەتەوە.
خۆپیشاندەران لەبەغدا داوا لە سەرۆکوەزیرانی نوێ مستەفا کازمی دەکەن خۆی بسەلمێنێت و بکوژی خۆپیشاندەران بداتە دادگا و بەڵێنەکانی شەقام جێبەجێبکات.
هاوکات لەشارەکانی زیقار و موسەننا و واست خۆپیشاندان پەرەی سەندووە و هاوڵاتیان داوای کردار لە کازمی دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش بە غازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان دەدەنەوە.
دوێنێ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا ئەوانەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیر کرابوون ئازاد بکرێن و بەڵێنی چاکسازی تەواوی داوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



