تهندروستى هۆشدارى دهدات: تا ئێستاش ئاههنگى هاوسهرگیرى و پرسه له ڕاپهڕین بهڕێوهدهچێت

دهروازهى قهزاى ڕانیه له ناوهندى ئیدارهى ڕاپهڕین | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
بەگوێرەی دواین ئاماری پشکنینی کۆرۆنا، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە ڕاپەڕین رووی لە هەڵکشان کردووە و بەرپرسی تەندروستی ڕاپەڕینش دەڵێت: “هاووڵاتییانی ڕاپەڕین وەک پێویست پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نین”.
تەها محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “بەگوێرەی دوایین پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ هاووڵاتییانی ڕاپەڕین ئەنجامدراوە دەرکەوتووە لە کۆی 78 پشکنین 32 پشکنین ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ بووە، ئەمەش واتا رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ڕاپەڕین لە هەڵکشان دایە”.
وتیشی: “بەداخەوە هاووڵاتییانی ڕاپەڕین وەک پێویست پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نین و تا ئێستاش لەناو ماڵ و گەڕەکەکان پرسە دانان بوونی هەیه، هاوکات ئاهەنگهكانى مارەبڕین و بووک گواستنەوەش بەڕێوەدەچن کە ئەمەش مەترسی گەورەن بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە”.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “تا ئێستا 2602 کەس لە ڕاپەڕین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات تەنیا لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە ڕاپەڕین 131 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە”.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



