ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق: دهستوهرنادەینه كارەکانی كاتانیچ

کاتانیچ راهێنەری عێراق
SNN Sport
ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق دووپات كرده‌وه كه ده‌ستوه‌ردان ناكات له كارەکانی سریچكۆ كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
ئه‌سعه‌د لازم ئه‌ندامی ده‌سته‌كه له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوو له پێناو گفتوگۆكردن له سه‌ر پرۆگرامی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پاڵاوتنه تێكڵاوهكان کۆدەبێتەوە”.
روونیكرده كه:” ده‌سته‌كه ده‌ستوه‌رناداته كاری راهێنه‌ر سه‌باره‌ت به لیستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، ئه‌مه بژارده و قه‌ناعه‌تی خۆیه‌تی و ده‌ستی تێوهرنادەین و پاڵپشتی راهێنه‌ر ده‌كات بۆ ئاماده‌كاری نمونه‌یی بۆ پاڵاوتنه‌كان “.
جێی باسه كه لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناره‌زایی و ره‌خنه‌ی زۆری لێكرا به هۆی بژارده‌كانی راهێنه‌ر بۆ بانگکردنی چەند یاریزانێک.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



