
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی چوارشەممە، لە گەڕی سێیەم لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی ئامادەبووی لە سەر یاریەکەو دۆخی یانەکەی دایەوە.
کومان وتی:” ئامانجی ئێمە هەمووکات وەکوو خۆیەتی، ئەنجامدانی یارییەکی باشی تۆپی پێ و دەرفەت دروستکردن ئامانجی ئێمەیە،لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە یاریگای خۆت دەبێت یارییەکان بە شێوەیەکی گەورە یەکلابکەیتەوە،دەزانم یاریزانانی دینامۆکێڤ جارێکی تر پشکنینی کۆرۆنایان کردووە، دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامەکان بکەین، رکابەری ئێمە بەهۆی کۆرۆناوە چەندین یاریزانی تووشبووی هەیە، من یاساکانی یۆفا نازانم سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی یارییەکان و هیوادارم سبەی یاریەکە بکەین و دوانەکەوێت”.
دواتر لەسەر یاریزانەکانی وتی:”تیرشتیگتن لە هەفتەی رابردووەوە راهێنانی بە کۆمەڵ دەکات، لە دۆخێکی زۆر باشدایە، سبەی راهێنانمان لەگەڵ دەکات، با ببینین بزانین ناوی لە لیستەکە دەبێت، لەسەر قسەکانی کیکی سیتین کە لە سەر میسی وتوویەتی، من رێزی هەموو بۆچوونێک دەگرم، میسی بە لای منەوە باشترین یاریزانی جیهانە، کەسایەتییەکی براوەی هەیە، ئەو یاریزانێکی قورس نیە لە بەڕێوەبردندا، هەفتانە بە بەردەوامی قسەی لەگەڵ دەکەم لەسەر دۆخی یانەکە، من هەرگیز هاوڕا نیم لەگەڵ کیکی سیتین”.
لە کۆتایدا وتی:”لە رەخنەکان تێدەگەم، بە دەستهێنانی دوو خاڵ لە 12 خاڵ باش نیە، کار دەکەین بۆ باشترکردنی شتەکان،من کاری یاریزانەکانم پێباشە،لەگەڵ ئارەزوو بۆ بردنەوەو دیقەتی گەورەی یاریزانەکان،داهاتووی خۆشم زۆر گرنگ نیە، ئەوەی ئێستا دەمانەوێت بردنەوەی یارییەکانە، ئارامگرتنە، چونکە ئێمە پرۆژەیەکی نوێمان دەستپێکردووە،چاوەڕوانی رکابەرێکی قورس دەکەین هەرچەندە پێکانێکی زۆر لە ریزەکانیدا هەیە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


