
SNN
لیژنەی باڵای بایۆمەتری رایدەگەیەنێت: زیاتر لە 16 ھەزار كەس لە مووچەیەك زیاتر بە نایاسایی وەردەگرن، و بڕیاری راگرتنی مووچەكانیان دەدات.
لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابوری، كۆبوونەوەی ژمارە دووی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بەئامار و داتاکانی بایۆمەتری، راپۆرتێکیان لەبارەی فرەمووچەیی پێشکەش کرد، بەپێی ئەو راپۆرتە 106 هەزار و 839 كەس لە یەك مووچە زیاتر وەردەگرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا رێکخراون.
پاش بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو مووچەخۆرانە، دەركەوت 16 هەزار و 505 کەس، لەیەك مووچە زیاتر بە نایاسایی وەردەگرن، بۆیە لیژنەی باڵا، لەچوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری راسپارد بۆ راگرتنی مووچەی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان (طعن) لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاری کرا بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



