
بایدن و ترەمپ
SNN
ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و ترەمپ و بایدن، دوو کاندیدە سەرەکیەکەی هەڵبژاردنەکە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی پارتی کۆمارییەکان ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی بەسەردەبات و میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، ترەمپ ژمارەیەک چاوپێکەوتنی میدیایی دەبێت، کە یەکێکیان لەگەڵ بەرنامەی فۆکس ئاند فرێندز-ی کەناڵی فۆکسی ئەمریکییە کە نزیکە لە پارتەکەیەوە و بڕیارە بەیانیەکەی بەکاتی ئەمریکا ئەنجامی بدات.
ترەمپ دوای ئەوەی لە سێ رۆژی رابردوودا 14 هەڵمەتی هەڵبژاردنی بەڕێوەبرد، کۆتایی رۆژەکەی لەگەڵ خێزانەکەی و مایک پێنسی جێگری و کەمپەینەکەی بەسەردەبات بۆ تەماشاکردنی ئەنجامە بەراییەکان.
هەرچی جۆو بایدنی رکابەریشیەتی، هێشتا لە پەنسلڤانیا ماوەتەوە و لە سەرەتای رۆژەکەی دوایین قسەی بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە هێشتا بڕیاریان نەداوە کە دەنگ بە کێ بدەن.
بایدن لە شاری سکرانتۆن ماوەتەوە کە شوێنی لەدایکبوونیەتی، لەدوای ئەویش سەردانی ویلایەتی دێلاوێر دەکات کە شوێنی نیشتەجێبوونیەتی لە ئێستادا و لەوێ چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت.
پێشبینیش دەکرێت دواتر بایدن لە شاری ویڵمینگتۆن لە دێلاوێر وتەیەک پێشکەش بکات، لەگەڵ جیڵ-ی خێزانی و کامالا هاریسی هاوکاری دەبێت، وتەکانی بایدن پێشبینی نەکراوە تا ئێستا و پابەندە بە ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



