کاتی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەسی تووشبوو بۆ کەسانی دیکە ئاشکرا کرا

پەتای وەرزی و ڤایرۆسی کۆرۆنا
SNN
سایتی سپوتنیکی رووسی ئاماژە بە توێژینەوەیەکی رووسیا دەکات و تێیدا ئاشکرای دەکات کە کەسی تووشبوو 3 بۆ 4 ڕۆژ پێش دەرکەوتنی هیچ جۆرە نیشانەیەک توانای گواستنەوەی ڤایرۆسەکەی بۆ کەسانی دیکە هەیە.
ناتالیا شانایا، پزیشکی بەشدار لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە رۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش دەرکەوتنی نیشانە ڤایرۆسەکە دەگاتە ترۆپکی لە جەستەی کەسی تووشبوودا و بۆیە هەوڵدەدات لەڕیگەی کۆکە و پژمەو هەناسەوە بێتە دەرەوە، ئاماژەش بەوە کراوە دوو ڕۆژ دوای دەرکەوتنی نیشانەکان لە کەسی تووشبوودا، ڤایرۆسەکە وردە وردە سوڕی ژیانی بەرەو لەناوچوون دەڕوات.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



