هاوسەرۆکانی یەکێتی: ژنان سیمبولی داهێنان و پێشكەوتن و كۆڵەكەیەكی بەهێزن لە هەر کۆمەڵگایەکدا

بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى، هاوسەرۆكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستە دەکات و تێیدا ئاماژە بە رۆڵی گرنگ و کاریگەری ژنان لە کۆمەڵکەدا دەدەن و بە سیمبولی داهێنان و پێشکەوتن ناویان دەبەن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ستایشی خۆڕاگرى و بوێریتان دەکەین لەپێناو خزمەتکردنى کۆمەڵدا.
یەكێتیی ژنانی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامبووە لە کاروانی خەبات لە هەموو سەردەم و قۆناغە جیاوازەکاندا ڕۆڵی خۆی گێڕاوە بەتایبەت لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان.
ژنان سیمبولی داهێنان و پێشكەوتن و كۆڵەكەیەكی بەهێزن لە هەر کۆمەڵگایەکدا، ئەمڕۆ ژنانی کورد بەو پەڕی ئازایەتییەوە تێدەکۆشن بۆ داواكردنی مافە رەواكانیان، ئێمە لە سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بڕوای نەگۆڕمان هەیە کە گەشەکردن و پێشكەوتن بەدی نایەت بەبێ بەشداری كارای ژنان لە ئاستە جیاكانی ژیاندا.
سەرۆک مام جەلال داکۆکیکارێکى سەرسەختى مافەکانى ژنان بووە و بەردەوام پشتیوانیى لە یەکێتیى ژنانى کوردستان کردووە، ئێمەش لەسەر ئەو رێبازەى مام بەردەوام دەبین بۆ دڵنیابوون لەوەى ژنانیش ئازادانە بەشداری کارایان دەبێت لە سەرجەم جومگەکانی بەرێوەبردن و حکومڕانی لە پێناو کوردستانێکی باشتردا.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
4ی تشرینی دووەمی 2020
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



