
زیدان و کۆنتی
SNN Sport
لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم، یانەی ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان لە ناو یاریگای دیستیفانۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانەی شاهانە بە زەحمەت توانی 3-2 یاریەکە بباتەوە.
گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید بنزیمەو رامۆس و رۆدریگۆ تۆماریان کرد.
دوو گۆڵی یانەی ئینتەرمیلان لاوتارۆ مارتینیزو پێرسیچ تۆماری کرد.
لەسەر ئەنجامی یاریەکە، هەریەکە لە زیدان راهێنەری ریاڵ مەدرید و کۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان، بەشدارییان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسیان لە ئەنجامی یاریەکە کرد.
سەرەتا زیدان قسەی کردوو لە کۆنگرەکە وتی:” لە خولی یانە پاڵەوانەکان هەموو کات یارییەکان ئاڵۆزن، سێ خاڵی زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە،دەبێت پیرۆزبایی لە یاریزانەکان بکەین چونکە ئاسان نەبوو، رکابەرەکەمان زۆر بەهێز بوو، تا کۆتایی جەنگاین”.
وتیشی:”هەموومان نرخی سێرجیۆ رامۆس دەزانین، ئەمڕۆ تۆمارکردنی ئەو گۆڵە گرنگبوو،هازارد تووشی لێدانێک بووە، بەڵام سوکەو پێکان نیە،تیپەکەمان کەسایەتییەکی گەورەی هەیەو یارییەکی ئاسان نەبوو،یارییەکی باش بوو لەگەڵ بە دەستهێنانی 3 خاڵ، من دڵخۆشم بە یاریزانەکانم،دڵخۆشم بە هەوڵەکانی ئەوان، تا کۆتایی شەڕمان کرد”.
دواتر کۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان لەسەر یاریەکە وتی:” ئەنجامەکانی ئەم ماوەی رابردوو پاداشتی هەوڵی یاریزانەکانم ناداتەوە، دەبێت سەرنجی وردەکارییەکان لە %100 بدەین،لەگەڵ ئەوەشدا من پێم وایە هەڵەیەک لە لایەن مێندییەوە بەرامبەر بە حەکیمی هەبوو،لە ساتی یەکەم گۆڵی یانەی ریاڵ مەدرید”.
وتیشی:”3 یاریمان ماوە و 9 خاڵمان لە بەردەستدایە،ئەم تیمەش دەریانخستووە دەتوانن تەنانەت بە کەمێک بەختیش یاری بکەن،پێموایە دەتوانین ئەنجامێکی ئەرێنی بە دەست بهێنین و تەنیا نواندن نەبێت، دەبێت کار لەسەر وردەکارییەکان بکەین و دەزانم ئەمە رێگای راستە”.
لە کۆتاییدا وتی:”بۆ باشترین یان خراپترین، ئینتەرمیلانی خۆمە و من راهێنەرم،نازانم چەند یانە هاتوونەتە مەدرید کە بەمشێوەیە یاری بکەن و دوو گۆڵ بکەن دوای ئەوەی 2-0 دواکەوتن،دەمانتوانی گۆڵی سێیەمیش تۆماربکەین”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16 hours لهمهوپێش



