پێكدادان له‌نێوان گه‌ریلا و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه روویدا: بریندار هه‌یه

SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌سنوورى قه‌زاى چه‌مانكێ سه‌ربه ئامێدى پێكدادان له‌نێوان گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه روویدا، به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، “سێ پێشمه‌رگه برینداربوون”.
په‌یامنێرى SNN له ئامێدى رایگه‌یاند: “له كاتژمێر 9:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆوه تاوه‌كو كاتژمێر 11:00ى ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ى چه‌مانكێ سه‌ربه ئامێدى له پارێزگاى دهۆك پێكدادان له‌نێوان گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ته‌واوه‌تى له دوورى شه‌ش كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى ناحیه‌كه‌وه روویدا”.
وتیشى: “شه‌ڕه‌كه چه‌كى قورسى تێدا به‌كارهاتووه و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه برینداربوون برینداربوون و برینى یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان سه‌خته
،له ئێستاشدا هاتووچۆ له‌ناو ناحیه‌كه وه‌ستاوه و هاووڵاتییان به‌هۆى گرژییه‌كانه‌وه ناتوانن له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه”.
پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گهریلاكانى په‌كه‌كه له‌دواى ئه‌و لێدوانه دژبهیهكان دێت كه هه‌ریه‌كه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى باڵا ماوه‌یه‌كه ده‌یده‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


