گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 4/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (4/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- داهاتوو مەدرید رزگار دەکات.
- ریاڵ مەدرید 3-2 ئینتەرمیلان.
- پاسێکی ڤینسیۆس و گۆڵی رۆدریگۆ یاریەکە یەکلایی دەکاتەوە.
- ئینتەرمیلان زۆر نایاب بوو،توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە دوای ئەوەی 2-0 لە دواوە بوون،زیدان لە لێواردا بوو.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید هەرچەندە کۆنترۆڵی یاریەکەی کردبوو، بەڵام لەگەڵ لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ 1-1 یەکسانبوو.
- کۆتا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار لەسەر یاری بەرشەلۆنەو دینامۆکێڤ دەدات، کە یانە ئۆکرانیەکە چەندین حاڵەتی تیدا تۆمارکراوە پێشتر.
- مارادۆنا نەشتەرگەری لە خوێنبەرەکانی مێشکیدا بۆ دەکرێت.

مارکا:
- ئەوان ئێستا لێرەن.
- گۆڵێکی زێڕینی رۆدریگۆ بردنەوە بە تیپەکەی زیدان دەدات بەرامبەر بە یانەی ئینتەرمیلان لە یارییەکی یەکلاکەرەوەی قۆناغی گروپەکان 3-2.
- مارادۆنا نەشتەرگەری لە خوێنبەرەکانی مێشکیدا بۆ دەکرێت.
- ئاتلەتیکۆمەدرید لە مۆسکۆ 1-1 دژی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ یەکسان دەبێت.
- تیرشتیگن ئامادەیە بۆ ئەوەی بەرامبەر بە دینامۆکێڤ ئەمشەو یاری بکات و بەرشەلۆنە دەیەوێت سەربکەوێت.
- سڤییا رووبەڕووی کراسنۆدەر دەبێتەوە.

سپۆرت:
- ئەوروپا بە دوای بەرشەلۆنە دەگەڕێت بۆ یەکلاکردنەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەوێت ئەگەر دوو یاری داهاتووی لە دینامۆکێڤ بباتەوە.
- یانەی دینامۆکێڤ بە 13یاریزانی تیپی یەکەمەوە بەشداری یاری بەرشەلۆنە دەکات و ئەوانی تر تووشی کۆرۆنا بوون.
- کومان وەڵامی سیتین دەداتەوە:”ئیدارەکانی میسی قورس نیە، من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەو هەیە”.
- رۆدریگۆ بە گۆڵێک ژیان بۆ ریاڵ مەدرید دەگەڕێنێتەوە و 3-2 لە ئینتەرمیلان دەبەنەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- دینامۆ نێگەتیڤ.
- تەنیا 13 یاریزانی یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی تووشی کۆرۆنا نەبوون پێش یاری بەرشەلۆنە.
- میسی ئامادەکاری بۆ یەکەم گۆڵی دەکات و لەوانەیە تیرشتیگن یاری بکات.
- ریاڵ مەدرید 3-2 ئینتەرمیلان.
- رۆدریگۆ ریاڵ مەدرید لە ئازار رزگار دەکات.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 1-1 دژی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ یەکسان دەبێت ، دەرفەتی بردنەوەی لە بەردەست بوو، سوارێز بە بێ گۆڵ مایەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


