بەرواری یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی شانزەوە تا کۆتایی ئاشکرا دەبێت

یۆفا چامپیۆنس لیگ
بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکان کە دەستی رۆژنامەکان کەوتووە، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەرواری گشت یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لە قۆناغی شانزەوە تا یاری کۆتایی دیاری کردووەو تەنها راگەیاندنی رەسمی ماوە.
بڕیارە دوو یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولەکە لە 7ی ئاب لە نێوان( مانچستەرسیتی-ریاڵ مەدرید)، (یۆڤانتۆس- لیۆن) ئەنجام بدرێت.
لە 8ی ئاب(بەرشەلۆنە-ناپۆلی)،( بایرن میونخ-چێڵسی) ئەنجام دەدرێت و کۆتایی بە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولەکە دێت.
یارییەکانی چارەکی کۆتایی بەمشێوەیە دەبێت:
11-12ی ئاب یارییەکانی چوون ئەنجام دەدرێت و 14-15ی هەمان مانگ یارییەکانی گەڕانەوە ئەنجام دەدرێت و کۆتایی بەم قۆناغە دێت.
یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی:
18-19ی ئاب یارییەکانی چوون ئەنجام دەدرێت و 21-22ی هەمان مانگ یارییەکانی گەڕانەوە ئەنجام دەدرێت.
یاری کۆتایی خولەکەش لە شار ئیستانبوڵی تورکیا لە 29ی ئاب ئەنجام دەدرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


