هەڤاڵ ئەبوبەکر: لەسبەینێوە فەرمانگە حکومییەکان دەستدەکەنەوە بەدەوام

سلێمانی
SNN-
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت “وەک پێشتر داوامان کردبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە بەدەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمی لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەرێم”.
وتیشی: “شێوازی دەوامکردن بەجۆرێک دەبێت رێژەی 30٪ بۆ 50٪ ی فەرمانبەران دێنەوە بۆ سەر کارەکانی خۆیان و دەبێت رێنماییەکان بەشێوەیەکی باش جێبەجێبکرێت”.
سەبارەت بەکردنەوەی مزگەوتەکانیش لەهەرێمی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی وتی: “لەمڕۆدا رشاندنی مزگەوتەکان کراوە و لەسبەینێوە مزگەوتەکان دەکرێنەوە و دوری کۆمەڵایەتیش تیایاندا جێبەجێدەکرێت”.
سەبارەت بەکردنەوەی فڕۆکەخانەش هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند “فڕۆکەخانەکان بڕێاری کردنەوەیان لەدەست دەسەڵاتی مەدەنی فڕۆکەوانیی عێراقیدایە و ئەوان بڕیار دەدەن لەبارەی چارەنوسی ئەو دامەزراوەیەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


