عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا لە پۆستی سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی کشایەوە

SNN-
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا وازهێنانی خۆی راگه‌یاند وه‌ك سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان كه پێشتر له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه كوردستانیه‌كانه‌وه ده‌ستنیشانكرا.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ئه‌و كاندیده‌ی وەزاره‌تی داد له كابینه‌كه‌ی كازمی كه نه‌یتوانی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت، له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، باسی لەوەشکردووە، لەلایەن كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوە و پێی راگه‌یاندووە كه كاندیدكراوە بۆ وەزاره‌تی دادی عیراق و كۆده‌نگی یه‌كێتی و پارتیشی له‌سه‌ره.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا روونیكردووه‌ته‌وه، “بۆ یه‌كه‌مجار كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و پێی راگه‌یاندم كه كاندیدكراوم بۆ وەزاره‌تی دادی عیراق و كۆده‌نگی یه‌كێتی و پارتیشم له‌سه‌ره، به‌ڵام داوای لێبوردنم لێ‌كرد، چونكه ئاره‌زوومه‌ندی پۆست نیم و نه‌بوومه”.
ده‌شڵێت: “دواتر مسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و پێی راگه‌یاندم كه من كاندیدی وەزاره‌تی دادم و رێكکه‌وتنی نیشتیمانی و كوردم له‌سه‌ره، بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی دهبمههۆی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و له‌ده‌ستنه‌چونی پۆسته‌كه خۆم کاندید کرد، چونكه پێشتریش من چی وه‌كو پارێزگار و چ وه‌كو سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی وه‌كو كه‌سێكی بێ لایه‌ن پشتیوانی لایه‌نه‌كانم به‌ده‌ستهێناوه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


