
لە ئەمڕۆوە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە پرۆسەی پاككردنەوە و دەرمانڕێژكردنی مزگەوتەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەیان دەستپێكردووە، هاوكات سبەی بە گوێرەی چەند مەرجێك دەرگای مزگەوتەكان بەڕووی نوێژخوێناندا دەكرێنەوە.
لوقمان عەبدوڵا، سەرۆكی تیمی رشتنی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: پێشنیارمان كردووە كە لەگەڵ كردنەوەی مزگەوتەكاندا و بە مەبەستی زیاتر پاراستنی تەندروستی، نوێژخوێنان بەدەستنوێژەوە سەردانی مزگەوت بكەن، هەروەها نوێژخوێن پێویستە ئەگەر كۆكە یان هەڵامەتی هەبوو سەردانی مزگەوت نەكات، هاوكات كەمترین بەركەوتن و مانەوەی هەبێت لە ناو مزگەوتەكاندا.
سەرۆكی تیمی رشتنی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت دەرگا و پەنجەرەی مزگەوتەكان كراوەبن لەكاتی ئەنجامدانی نوێژە بەكۆمەڵەكان و نوێژی هەینی و تەنیا پاكەوانی مزگەوت دەرگا و پەنجەرەكان بكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دوورییەكی گونجاو لە نێوان ریزەكانی نوێژخوێناندا هەبێت و هەروەها رشاندنی مزگەوت پێش نوێژی هەینی و دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی بە ماددەی پاككەرەوەی دژەڤایرۆس (ڤێركۆن) بە شێوازی زانستی.
پێشتر وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندبوو، 11ی ئایار دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


