SNN زانیاری ورد لەسەر دروستكردنی لیستی هەڵبژاردن لەلایەن كازمییەوە ئاشكرا دەكات

مستەفا کازمی لە سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوابەدوای پەسەند كردنی یاسای هەڵبژاردنەكان لەلایەن سەرۆككۆماری عێراقەوە، سەرۆكوەزیرانی ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی لیستێكە و SNN یش وردەكاری لیستەكەی ئاشكرا دەكات.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە كەسێكی نزیك لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، چەند ڕۆژێكە مستەفا كازمی بە ڕاوێژ لەگەڵ كەسە نزیكەكانی دەستی بە كۆبوونەوەی چڕ كردووە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی قەوارەیەكی سیاسی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو لیستەی كازمی دەیەوێت ڕایبگەیەنێت، چەندین كەسایەتی سیاسی كوردیش لە خۆدەگرێت و كاندید دەكرێن بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كازمی لە لیستەكەیدا چاوی بڕیوەتە گەنجان و چالاكانی بەشدار لە خۆپیشاندانەكان بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەی تیمێكی تایبەتەوە پەیوەندی لەگەڵ كەسانی بەشدار لەخۆپیشاندانەكانی بەغدا و سەرپەرشتیاری ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكان دەستپێكردووە، مەبەست لەم كارەش ڕاكێشانی هەست و سۆزی شەقامی ناڕازی عێراقییە كە دەیەوێت بە هاووڵاتیان بڵێت ئەم قەوارەیە قەوارەیەكی هەڵقوڵاوی ناو شەقامە، جیاواز دەبێت لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی دیكە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، مستەفا كازمی نایەوێت لە هەرێمی كوردستان كاندیدی نەبێت، بەڵكو چاویشی بڕیوەتە سەر ئەو دەنگە ناڕازییانەی كە بەهۆی سیاسەتەكانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و دواكەوتنی مووچە و پاشەكەوتی مووچەی چەند مانگێكی فەرمانبەران دروستبوون.
چەند ئەندام پەرلەمانێك لە پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە كە لەسەر لیستەكەی كازمی جارێكی دیكە خۆیان هەڵبژێرنەوە بۆ پەرلەمانی عێراق بەتایبەت ئەو پەرلەمانتارانەی كە زۆرترین لێدوان دژ بە حكومەتی هەرێم دەدەن، هاوكات بەشێكی دیكەی سەردانەكەی چەند مانگی پێشووی كازمی بۆ هەرێمی كوردستان پەیوەندی بەم بابەتەوە هەبووە و گفتوگۆی تایبەت كراوە لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی سیاسی هەرێمی كوردستان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


