
جۆو بایدن
SNN
لە ویلایەتی جۆرجیا، کە یەکێکە لەو ویلایەتانەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا یەکلادەکاتەوە، زۆرینەی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و جۆو بایدن پێشەنگە.
بە گوێرەی نوێترین داتای فەرمی، 99%ی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە جیاکراونەتەوە و بایدن بە جیاوازییەکی زۆر کەم، کە زیاتر لە هەزار دەنگە، لە پێش دۆناڵد ترەمپی رکابەریدایە.
میدیاکانی ئەمریکاش دەڵێن، بۆ ئەوەی ترەمپ چانسی بردنەوەی لەم هەڵبژاردنەدا هەبێت دەبێت لە ویلایەتی جۆرجیا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
ویلایەتی جۆرجیا 16 خاڵی لە هەڵبژاردنەکەدا بۆ دیاریکراوە لە کۆی 270 خاڵ کە پێویستە بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا، لەدوای تۆمارکردنی ئەو خاڵانە، بایدن کۆی خاڵەکانی دەکاتە 269 بەوەش زۆر نزیکدەبێتەوە لە راگەیاندنی سەرکەوتنی تەواوەتی.
ئەگەر ترەمپ لە جۆرجیا سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت، ئەوا دەبێت لە ئێستاوە شکستی خۆی رابگەیەنێت چونکە ئەو ویلایەتانەی کە ماون دەنگەکانیان تیادا جیابکرێتەوە، ئەگەر لە هەمووشیدا ترەمپ سەربکەوێت ئەوا هێشتا کۆی خاڵەکانی دەنگدانی دەکاتە 269 کە ئەوە دەنگی پێویست نییە بۆ هەڵبژاردنەوەی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیدا.
جۆرجیا یەکێکە لە ویلایەتەکان کە کۆمارییەکان تیایدا باڵادەستن و لە ساڵی 1992ەوە، دیموکراتەکان نەیانتوانیووە دەنگی ئەو ویلایەتە بۆخۆیان ببەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


