قایمقامی چەمچەماڵ لەبارەی تەقەکردن لە دادگای بەرایی قەزاکە روونکردنەوە دەدات

SNN-هەڵکەوت سەروەت
قایمقامی چەمچەماڵ دووپاتیکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە بە ئاڕاستەی دادگای بەرایی چەمچەماڵ کراوە و زیانی ماددی بەرکەوتووە.
ڕەمک ڕەمەزان لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پشتەوە بە ئاڕاستەی دادگای بەرایی چەمچەماڵ لەلایەن کەسێکەوە تەقەکراوە و بەوهۆیەوە چەند گولەیەک بەر بیناکە کەوتووە، هاوکات لە یەکێک لە ژوورەکان کە کاڵای هەڵگیراوی لێبووە ئاگرکەوتووەتەوە و زیانێکی کەمی بەرکەوتووە.
قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاندووە، لەدوای رووداوەکە هێزەکانی بەرگری شارستانی دەستبەجێ ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر 10 کامێرای چاودێریدا گرتووە و جۆری ئۆتۆمبێلی ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە ناسراوەتەوە، بەڵام تۆمەتبارەکە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
وتیشی: ماوەی مانگێکە ئەمە یەکەمجارە رووداوی تەقەکردن لە چەمچەماڵ روودەدات.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
34 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
58 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
34 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
58 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



