واژوو بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەکرێتەوە

محەمەد حەلبوسی
SNN
بەرەی عێراقی ماوەیەکە دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
نوێنەرانی بەرەی عێراقی بە نیازن داواکارییەکەیان بە واژووی پێویست ئامادە بکەن و بەرزی بکەنەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و دانیشتنێک بۆ ئەو مەبەستە رێکبخرێت.
بەیاننامەیەکی بەرەی عێراقی ئاشکرایکردووە کە ئەوان لە سەروبەندی ئەوەدان 110 ئیمزای پێویست کۆبکەنەوە تا لەڕووی یاساییەوە داواکارییەکەیان قاڵبی خۆی وەربگرێت.
سەرەتای مانگی رابردووش ساڵح موتڵەگ سەرۆکی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی رایگەیاند “پێکهاتەی سوننی لە عێراق بە درێژایی مێژوو نەیتوانیوە هیچ رابەرێک بۆ خۆی دیاری بکات تا هەموویان لەژێر چەترێکدا کۆبکاتەوە”.
وتیشی: “رەنگە ئەو دەستکەوتە کەمانەی حەلبوسی بەدەستیهێناون بیانکاتە وەزیرێک یان سەرۆکی فراکسیۆنێک، بەڵام هەرگیز پێی نابێتە رابەری سەرتاسەریی سوننەکان”.
راشیگەیاند “سوننەکان لق و پۆپیان زۆرە و کەسی نیشتمانپەروەریان هەیە، لاریی نابێت گەر کوردێک یان شیعەیەکیش نوێنەرایەتییان بکات بۆ پۆستە سیادییەکان بەو مەرجەی کەسێکی نیشتمانپەروەر بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


