“ئه‌و قه‌رزه‌ى عێراق ده‌یكات حكومه‌تى ناوه‌ندى و حكومه‌تى هه‌رێم تووشى كێشه ده‌كات”

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
ئابووریناسێك رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ى عێراق ده‌یكات بۆ وه‌به‌رهێنان نییه، هیچ سوودێكى نابێت، ده‌شڵێت: “له داهاتوودا ئه‌م قه‌رزانه حكومه‌تى عێراق تووشى كێشه ده‌كه‌ن”.
ماوه‌یه‌كه پرۆژه‌یاساى قه‌رز ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كراوه، حكومه‌تى عێراق داواده‌كات، “بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت مووچهبدات و كورتهێنانى بودجه پڕبكاته‌وه بڕى 41 ملیار دینار قه‌رز بكات”، به‌ڵام تا ئێستا په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه ده‌رنه‌بڕیووه.
داهاتووى ئه‌و قه‌رزه‌ى عێراق ده‌یكات هه‌رچه‌نده نادیاره، به‌ڵام له ئه‌گه‌رى كردنیدا عێراق تووشى كۆمه‌ڵێك ئاڵنگارى دوور مه‌ودا ده‌كات، له‌و باره‌یه‌وه بیلال ڕەئوف، پسپۆڕى ئابووری به SNNى راگه‌یاند: “وڵاتان کاتێک قەرز دەکەن ئەو پاره‌یه بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان و دروستکردنی گەورەترین کارگەکانی جیهان بەکارده‌هێنن، ئەمەش وادەکات کە لە داهاتوودا پرۆژەکان خۆیان توانای دانەوەی قەرزەکانییان هەبێت، بەڵام لە عێراق و هەرێمی کوردستان قەرزەکان بۆ مووچەی فەرمانبەران دەکرێت”.
وتیشى: “ئه‌و شێوازه له قه‌رزكردن، هیچ سوودێکی بۆ ئێستا نییە و کاریگەری نەرێنی لەسەر بودجەی ساڵانی داهاتوو دەبێت، له كۆتایشدا ئەرکی سەرشانی هاووڵاتییان زیاتر قورس ده‌كات و ئابووریش زیاتر تووشى كێشه ده‌كات”.
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “یابان یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین قەرزی کردووە لە جیهان، بەڵام سەرجەم ئەو پارانەی بۆ پرۆژەی گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنان تەرخانکردووە، هیچ کێشەیەکی نابێت لە دانەوەی قەرزهكان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان و عێراق قەرزەکان دەبنە کۆسپ بۆ حکومەت و هاووڵاتییان بەهۆی ئەوەی حکومەت توانای دانەوەی قەرزی نییە، ئەمەش وادەکات ئەو قەرزانە بەهۆی دواکەوتنیان ببنە چەند قات و زیاتر و زیاتر و دواتریش داڕمانی بەهای پارەی وڵات و داڕمانی ئابووری وڵات به‌دواى خۆیاندا ده‌هێنن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


