گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 7/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (7/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- لارۆخا؟ من کارم بۆ ئەوە کردووە.
- مارکۆس لۆرێنتی خۆشحاڵە بە بانگکردنی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
- لویس ئینریکی راهێنەری ئیسپانیا ئامادەیە یاری بەم یاریزانە بکات لەگەڵ ئیسپانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
- هەروەها ئینریکی ئەلڤارۆ مۆراتاو ئینیگۆ مارتینێزیشی بۆ هەڵبژاردەکە بانگکردووە.
- رافایل نادال دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی تێنسی پاریس.

سپۆرت:
- بردنەوە، بردنەوە و بردنەوە.
- بەرشەلۆنە رووبەڕووی ریاڵ بیتس دەبێتەوە و پێویستی بە بردنەوە هەیە، ئەمەش پاش بە دەستهێنانی 2 خاڵ لە 12 خاڵ.
- کومان بەرگری لە میسی دەکات.
- کومان:”دەیبینم میسی بەشداری لە دینامیکی تیپەکە کردووەو هەڵسوکەوتی زۆر باشە”.
- یەکێک لە پاڵێوراوان بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ تۆنی نادال دەکات.
- سێ یاریزان لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگکراوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گۆڵ و کاردانەوە.
- پێویستە بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە بۆ ڕێڕەوی خۆی لە لالیگاو ئەمشەو بەرامبەر بە ریاڵ بیتس نابێت هیچ هەڵەیەک بکات.
- بەرشەلۆنەی کومان لە کۆتا 12 خاڵ تەنیا 2 خاڵی بە دەستهێناوە.
- لویس ئینریکی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ ریزەکانی ئیسپانیا بانگ دەکات و بۆ یەکەمجاریش مارکۆس لۆرێنتی درێسی هەڵبژاردەکە دەپۆشێت.

ئاس:
- هێشتا شایستەم.
- لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس، لویس سوارێز دەربارەی ژیانی لە ئاتلەتیکۆمەدرید قسە دەکات و ستایشی جواو فلیکس دەکات و دەڵێت:”ئەو جیاوازی دروست دەکات”.
- هەروەها سوارێز باس لە دۆخی میسی دەکات و دەڵێت:” لە هاوینەوە بە نەگۆڕی ماوەتەوە”.
- مارکۆس لۆرێنتی بۆ ریزەکانی ئیسپانیا بانگ دەکرێت.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


