به‌شى فریاكه‌وتنى خێرا بۆ تووشبووانى كۆرۆنا له سلێمانى ده‌كرێته‌وه

نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شى فریاكه‌وتنى خێرا له شارى سلێمانى تایبه‌ت به تووشبووانى كۆرۆنا ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌شڵێت: “ئه‌و تووشبووانه‌ى كۆرۆنا كه دۆخیان ناجێگیره ده‌برێنه ئه‌و سه‌نته‌ره”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى به هاوكارى ئێمه وه‌ك پارێزگارى سلێمانى سه‌نته‌رێكى تایبه‌تى فریاگوزارى خێراى تووشبووانى كۆرۆنا تا كۆتاى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌كاته‌وه، له ئێستادا زۆربه‌ى كاره‌كانى ته‌واوبوون”.
وتیشى: “سه‌نته‌ره‌كه ده‌كه‌وێته نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى له شارى سلێمانى، تایبه‌ته به‌و تووشبووانه‌ى كۆرۆنا كه دۆخى ته‌ندروستییان خراپ ده‌بێت، له‌برى ئه‌وه‌ى ببرێنه سه‌نته‌ره‌كانى تر‌ى كۆرۆنا، راسته‌وخۆ روانه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌كرێن و ده‌خرێنه ژێر چاودێرى چڕى پزیشكى”.
پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى پێداویستییه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ته‌واوى پێداویستییه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه ئاماده‌كراون و تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌كه‌وێته كار و خزمه‌ت به هاووڵاتییان ده‌كات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


