وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لێدوانێکی جیاواز لەبارەی ئایینی ئیسلامەوە دەدات

جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا
SNN
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت “ئایینی ئیسلام ئایینی لێبووردەییە، بەڵام ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە دژایەتیی بیر و ئایدۆلۆژیای تووندڕەویی بکرێت”.
جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا تونسییەکەی رایگەیاند “دەبێت هەرچییەکمان کردووە رێ لە هاتنی بێشوماری کۆچبەران بگرین بۆ ئەوروپا”.
وتیشی: “ئایینی ئیسلام ئایینی لێبووردەیی و لێخۆشبوونە و بیری تووندڕەویی پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە، دەبێت بەرپەرچی ئەو جۆرە بیرکردنەوانە بدەینەوە”.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆككۆماری فەڕەنسا پێشتر رایگەیاندبوو، رووبەڕووی “تیرۆریزمی ئیسلامی” دەوەستنەوە، ئاماژەی بەوەشكردبوو، ئیسلام لە هەموو جیهان لە قەیراندایە ئەم وتانەش هەر زوو كاردانەوەی موسڵمان و وڵاتانی ئیسلامی لێكەوتەوە بەتایبەت کە کاریکاتۆری پێشەوای ئیسلام لە هەندێک شوێنی گشتی پاریس بە ئاشکرا دانران .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


