
بەنزین
حامد یونس، بریکاری وەزارەت نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگە و گاز رایگەیاند یەکشەممە 10ی ئایار رایگەیاند: لە رۆژانی کەرەنتینە قەدەغەی هاتووچۆدا، وەزارەتی نەوت بەردەوام بووە لە پاڵاوتنی نەوتی خاو لە پاڵاوگە ناوخۆییەکاندا، بەوەش عەمبارەکان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە پڕ بوون لە سووتەمەنی.
یونس راشیگەیاند: چەندین پڕۆژە لە کارکردندا، لە نێویاندا فراوانکردنی پاڵاوگەکان، کە بە هۆیەوە پێویستییەکانی وڵات و کوالێتی سووتەمەنییهکان گەرەنتی دەکرێت، هاوکات وەزارەتی نەوت ئاماژهیداوه، لهم هاوردەکردنی بەنزینیان راگرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی عەمبارەکان سەرڕێژبوونە لە بەرهەمە نەوتییە جیاوازەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە وەرزی هاوین خواست لەسەر بەرەهەمە نەوتییەکان بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاد دەبێت، و هەروەها خواست بۆ بەنزینیش لە لایەن هاووڵاتییانەوە زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا لەم مانگەدا هاوردەکردنی بەنزینیان راگرتووە، لە کاتێکدا رۆژانە هەشت بۆ 10 ملیۆن لیتر بەنزینیان هاوردە دەکرد.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


