وەزارەتی ناوخۆی ژمارەیەک بڕیاری بۆ دەستپێکردنەوە و رێکخستنەوەی دەوامی فەرمانگەکان دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ 10ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، دەوامی ئاسایی فەرمانگەکان لە کاتژمێر نۆی بەیانی تا یەکی دوانیوەڕۆ دەبێت بۆ رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە.
هاوکات بڕیاریشدراوە، لە رۆژانی پێنج شەممە دەوامی ئاسایی فەرمانگەکان لە کاتژمێر نۆی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ دەبێت.
ئاماژەش بەوەکراوە، دەسەڵات دەدرێتە ئەو فەرمانگانەی کە یەکەم ژمێریاری سەربەخۆیان هەیە بە مەبەستی دەستنیشانکردنی رێژەی دەوامکردنی فەرمانبەران بە شێوەی نۆرە(تناوب) بە مەرجێک گشت فەرمانبەران و ئەفسەران و کارمەندان بگرێتەوە بە پێی پێویستی فەرمانگەکە و نەوەستانی کارەکان
ئەوەش خراوەتەڕوو، دەبێت گشت مەرجە تەندروستییەکانی خۆپاراستن جێبەجێ بکرێت کە بە نوسراوی ژمارە 6171 لە 7ی ئایار گشتێندراوە.
راشیگەیاندووە، سیستەمی ئیشکگرتن وەک خۆی دەمێنێتەوە بۆ ئەو فەرمانگانەی کە ئیشکگری پەیڕەو دەکەن
فەرمانەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە رۆژی 11ی ئایارەوە جێبەجێ دەکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


