
لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک، 10 رۆژ پێش واده‌ی خۆی دروێنه‌ی گه‌نم له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه ده‌ستیپێكرد.
زوهێر عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك به SNNی راگه‌یاند: ده‌ستپێكردنی دروێنه له‌پێش وه‌ختی دروێنه‌دا به‌هۆی تهرزهكهی چه‌ند رۆژی رابردوه كه زیانی له به‌رهه‌می جوتیاران داوه و به‌شێكی سوتاندوه، هاوكات ترسیشه له‌سوتاندن.
به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ساڵی رابردوو له سنوری پارێزگاكه شەش هه‌زار و 211 دۆنم زه‌وی سوتاوه، بۆ ئه‌مساڵیش ملیۆنێك دۆنم به‌رهه‌می دانه‌وێڵه چێندراوه و ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه له‌لایه‌ن سایلۆكانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی.
چەند رۆژێک لەمەوبەر شەپۆلێکی باران و تەرزە رووی لە چەند ناوچەیەکی کەرکوک و نەینەوا کرد، بەهۆیەوە تەنیا لە شاری کەرکوک نزیکەی سێ هەزار دۆنمی دانەوێڵەی جوتیاران زیانی بەرکەوت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش


