
ئەمبوڵانس
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له‌سنورى گه‌رمیان به‌هۆى مانگرتنى كارمه‌ندان و شۆفێرى ئه‌مبولانسه‌كان له یه‌كه‌ى فریاكه‌وتنى خێرا، له ئێستادا ئه‌و نه‌خۆشانەی بارى ته‌ندروستییان خراپ و مه‌ترسیداره كه‌سوكاریان خۆیان ده‌یانگوازنه‌وه بۆ سلێمانى.
له‌به‌ر پێنه‌دانى پاره‌ى ئیفاد و نان خواردن، كارمه‌ندانى به‌شى فریاكه‌وتنى خێرا و شۆفێرى ئه‌مبۆلانسه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار مانیان له ده‌وام گرتووه و ئاماده‌نین نه‌خۆش بگوازنه‌وه.
گۆران محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى كارگێڕى نه‌خۆشخانه‌ى شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون به SNNى راگه‌یاند: شه‌وى رابردوو ئافره‌تێك هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و تووشى خوێن بهربوونبووه و له‌به‌ر مه‌ترسى بارى ته‌ندروستى، به فه‌رمانى پزیشك ئه‌و نه‌خۆشه ره‌وانه‌ى سلێمانى كراوه، به‌ڵام هیچ ئهمبۆلانسێك ئاماده‌نه‌بووه بیبات.
وتیشى، “دواتر كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتى خۆیان ئافره‌ته‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه ده‌رهێناوه و به ئۆتۆمبیلى خۆیان بردویانه بۆ شارى سلێمانى”.
ئه‌وه‌شى خسته‌روو، له ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌ته به‌مشێوه‌یه رووبدات و حاڵه‌تى پێشتر له ناحیه‌ى پێبازه‌وه ئهمبۆلانسیان نارد ئه‌ویش له‌سه‌ر داواى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
كێشه‌ى ره‌وانه‌كردنى نه‌خۆشى له گه‌رمیانه‌وه بۆ سلێمانى مێژوویه‌كى دورودرێژى هه‌یه نیگه‌رانى زۆرى هاووڵاتیانیشى لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌كان ره‌وانه ده‌كرێن لێره چاره‌سه‌ریان بۆ ناكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شى فریاكه‌وتنى خێرا به SNNى راگه‌یاند: ماوه‌ى سێ مانگه پاره‌ى ئیفادى بردنى نه‌خۆش له گه‌رمیانه‌وه بۆ سلێمانى بۆیان خه‌رج نه‌كراوه كه بۆ ههركارمهندێك بڕه پاره‌كه‌ى 20 هه‌زاره دیناره، پێستر له لایه‌ن ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه بۆیان سه‌رفكراوه، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێن له‌تواناو ده‌سه‌ڵاتماندا نییه.
وتیشى، “به‌رده‌وام ده‌بین له مانگرتن و ئاماده‌نین به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خۆش بگوازینه‌وه بۆ سلێمانى له كاتێكدا رێگاى گه‌رمیان بۆ سلێمانى رێگایه‌كى پڕمه‌ترسیداره، هه‌روه‌ها مووچه‌ش نادرێت و ئیفادیشیان بۆ خه‌رج ناكه‌ن، بۆیه به‌مشێوه‌یه نه كارمه‌ندان و نه شۆفێرانى ئهمبۆلانیش ئاماده‌نین كاربكه‌ن.
گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆش له گه‌رمیانه‌وه بۆ سلێمانى به شێوه‌یه‌كه به وته‌ى شۆفێرى ئهمبۆلانسێكى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار، هه‌ندێك جار له یه‌ك رۆژدا 16 نه‌خۆش به ئه‌مبۆلانس ره‌وانه‌ى سلێمانى كراوه و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش كه‌مى پزیشك و نه‌بوونى پزیشكى پسپۆر به هۆكار ده‌زانن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



