ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی بادینان هێشتا ئازادنەکراون

وێنەی ئەو دوو چالاکوانەی کە تا ئێستا ئازادنەکراون
SNNـ بڕیار محەمەد
زیاتر لەیەک مانگە چالاكوان و ڕۆژنامەنووسانی سنووری بادینان ئازادنەکراون، دواهەمین دەستگیرکراوانیش گوهدار زێباری ڕۆژنامەنووسو شڤان سەعید چالاكی مەدەنی کە هێشتا چارەنووسیان نادیارە .
مێهڤان سەعید بەرۆشکی، برای شڤان سەعید بە SNNی ڕاگەیاند: “لە ساتی دەستگیرکردنی براکەمان تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریمان لەسەرشوێن و هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نییە و تەنها ئەوەندە دەزانین ئۆتۆمبێلەکان ژمارەیان هەولێر بووە، کەسەکانیش بەجلی مەدەنی و کڵاویان لەسەر بووە نەدەناسرانەوە، پەیوەندیمان بەهەر شوێن کردوە دەڵێن لێرەنییە.
وتیشی: لە ڕۆژی دەستگیرکردنی تاوەکو ئێستا لەگەڵ رێکخراوە ناوخۆیی و بیانیەکانیش لەهەوڵی بەردەوامداین، بۆئەوەی تەنها بزانین شوێنی لەکوێیە و دۆخی تەندروستی باشە یان خراپە، بەڵام هەموو هەوڵەکان بێ سوود بوون، هیودارین لایەنە پەیوەندیدارەکان زانیاریمان لەسەر دۆخی تەندروستی پێبگەیەنن.
سەرباری ڕەخنەو فشاری ناوخۆیی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە دەستگیركردن و هەڵكوتانەسەر ماڵی ڕۆژنامەنووسو چالاكوانان، بەڵام حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی بادینان گوێ بە فشارەكان نادەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


