راشفۆرد شانازی به پلانه‌كه‌ی ده‌كات پاش ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی بەریتانیا

راشفۆرد و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
SNN Sport
ماركۆس راشفۆرد هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ، شانازی خۆی ده‌ربڕی پاش ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی بەریتانیا له سه‌ر پلانه نوێیه‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدانی منداڵان بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری خۆراك.
راشفۆرد پاش بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ریونایتد له یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا قسه‌ی كرد، ئەمەش بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر یارمه‌تیدانی خێزانه هه‌ژاره‌كان له مانگه‌كانی زستاندا.
راشفۆرد كار ده‌كات له سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی پلانی حكومه‌ت بۆ ژەمه خۆراكییه خۆڕاییهكانی قوتابخانه‌كان له میانه‌ی پشووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی زهرەرمهندبوون له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له په‌رله‌مانی بەریتانیا ره‌زامه‌ندی درا له سه‌ر پێشنیاره‌كه و جۆنسۆن 170 ملیۆن پاوەنی ته‌رخانكرد بۆ دابینكردنی پاڵپشتی زیاتر بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ناڵێنن له ماوه‌ی جه‌ژنه‌كانی له دایك بوون.
راشفۆرد وتی:” ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ روویدا واملێده‌كات شانازی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه پێگه‌یشتین پاش رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی بەریتانیا ، به مه‌زنترین چركه ئه‌ژماری ده‌كه‌م له ژیانمدا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


